Joker
جۆکەر
"ڕووخسارێکی دڵخۆش نیشان بدە."
کورتە
جۆکەر سەرنج دەخاتە سەر ژیانی ئارسەر فلێک، کە کۆمیدیانێکی سەرکەوتوو نییە. ئارسەر کە پیاوێکە لەلایەن کۆمەڵگاوە پەراوێز خراوە، لە ژیاندا بە تەنیا ماوەتەوە. ئارسەر کە هەمیشە بەدوای دروستکردنی پەیوەندییەوەیە، ژیانی بەو دوو دەمامکەوە بەسەر دەبات کە دەیپۆشێت. لە ڕۆژدا، ئارسەر بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی دەمامکی گاڵتەجاڕی (پالەوانە) دەپۆشێت، لە شەویشدا دەمامکێک دەپۆشێت کە هەرگیز ناتوانێت لایببات. دایکی کە تاقە هاوڕێیەتی و ئارسەر بەبێ باوک گەورە بووە، بە ناوی (هەپی) بانگی دەکات. ئەم نازناوە یارمەتی ئارسەر دەدات ئازارەکانی ناخی بشارێتەوە. بەڵام ئەو توندوتیژییانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، وای لێدەکات وردە وردە ببێتە پیاوێک کە دژی کۆمەڵگایە. ئارسەر کە وردە وردە لە ڕووی دەروونییەوە بەرەو ئاوە نادیارەکان دەڕوات، دوای ماوەیەک خۆی لە ناو تاوان و ئاژاوەی شاری گۆتامدا دەبینێتەوە. ئارسەر بە تێپەڕبوونی کات لە ناسنامەی خۆی دوور دەکەوێتەوە و دەبێتە کەسایەتی جۆکەر.